گرنگ

وەڵامێکی توند لە د.شاخەوان عەبدوڵاوە بۆ حەلبوسی

2025-08-09

 

لەسەر دوورخستنەوەی کۆچکردوو د.نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە پۆستەکەی، د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وەڵامی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی دایەوە. د.شاخەوان عەبدوڵا، رایگەیاندووه "دوێنێ لەشاری کەرکوک و لەیەکێک لە کۆبونەوە جەماوەرییەکان، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان باسی لەوە کرد کە ئەو نەجمەدین کەریمی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دورخستوەتەوە، هەرچەندە خوا لێخوشبو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو، بەڵام وەکو کوردێک من وەڵامت دەدەمەوە و دەڵێم". ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە "جەنابت سەرۆکی پەرلەمان بویت و سەرۆکی حزبیش بویت نەتتوانی دیفاع لە خۆت بکەیت و لەپۆستەکەت لادرایت و دورخرایتەوە، چۆن دەڵێ من نەجمەدین کەریمم لاداوە لەکاتێکدا لەو سەردەمەی خوالێخوشبو نەجمەدین کەریم پارێزگار بوو، جەنابت ئاوارەبویت لەدهۆک و تەنها ئەندام پەرلەمانێک بویت". د.شاخەوان وتوشیەتی "هیوادارم لەو شارەی کە بەخوێنی پێشمەرگەو هێزکانی تر پارێزراو هاوشێوەی ئەنبار نەکەوتە ژێر دەستی داعش کاتێکی خۆش بەسەر بەریت".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color