گرنگ

بەهۆكارێكی نادیار كارەباری سەرجەم پارێزگاكانی عێراق كوژایەوە

2025-08-11

 

ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێرە كارەبای نیشتمانی لە سەرانسەری عێراق كوژاوەتەوە، هاوكات تا ئێستاش هۆكاری ئەو كوژانەوە سەرتاسەریەی كارەبا نەزاندراوە. دانیال عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای كەركووك رایگەیاند: ماوەی دوو كاتژمێر زیاترە لە كەركووك و تەواوی عێراق كارەبای نیشتمانی كوژاوەتەوە، تاوەكو ئێستا هۆكاری كوژانەوەكە نازانن و تیمەكانیان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن. تا ئێستا وەزارەتی كارەبای عێراق هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەو بارەیەوە بلاو نەكردووەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color