گرنگ

عێراق و ئێران لەسەر پاراستنی سنورەكانیان ڕێككەوتن

2025-08-11

 

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، وڵاتەكەمان و ئێران یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی ئەمنیان لەسەر سنوورە هاوبەشەكەیان واژۆ كرد و تێیدا جەختیان لە پابەندبوونی بەغداد و تاران كردەوە بۆ پەرەپێدان و بەردەوامكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا. نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ محەمەد شەیاع سودانی پێشوازی كرد لە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران عەلی لاریجانی و شاندی یاوەری، لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێكران. ئاماژە بەوەشكراوە، سودانی هەڵوێستی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ ڕەتكردنەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و هەموو هەوڵیك، كە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ململانێكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها پشتیوانی عێراقی بۆ گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دووپاتكردەوە. ئەوەشهاتووە، سودانی سەرپەرشتی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی هاوبەشی ئەمنی لە نێوان ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و لاریجانی سەبارەت بە هەماهەنگی ئەمنی لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان هەردو وڵات كرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color