لاهور شێخ جەنگی لەبەردەم دادوەردا دانی بەوەدا ناوە كە هەوڵیداوە لە نێو یەكێتی كودەتا بەسەر بافڵ تاڵەبانی ئامۆزایدا بكات. بەپێی زانیارییەكانی بوار، لاهور شێخ جەنگی لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە كە هەوڵیداوە كودەتا بكات و پەشیمانیش نییە لە كارەكەی. شەوی 21 لەسەر 22ی ئاب، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی كودەتا لە شاری سلێمانی هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی هێرشییان كردە سەر هوتێل لالەزار و بەرەبەیانی 22ی ئاب، لاهور شێخ جەنگی دەستگیركرا. لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو لێكۆڵینەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ئەنجامدراوەو تۆمەتی ئەنجامدانی كودەتای خراوەتە پاڵ و ناوبراو لەبەردەم دادوەریش دانی بەوە ناوە كە ئەو هەوڵەی داوەو پەشیمانیش نییە.