بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، عێراق داوای هەموو داهاتی ناوخۆی هەرێم دەكات، ئەگەر هەموو داهاتی هەرێم ببات بەچی حكومەتی هەرێم بەڕێوەببەین كە مانگانە پێویستمان بە 160 ملیار دینارە تاخۆمان بەڕێوەببەین. رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: ئەگەر سبەی حكومەتی عێراق داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق بكات مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات، ئەوا هەر سبەی وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیاری داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا دەكات. ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق پابەند نییە بە رێككەوتنەكانەوە، رەوا نییە بە حەز و ئارەزووی خۆیان خاڵ دیكە بۆ رێككەوتنەكان زیاد دەكەن، هاوكات عێراق داوای هەموو داهاتی ناوخۆی هەرێم دەكات، ئەگەر هەموو داهاتی هەرێم ببات بەچی حكومەتی هەرێم بەڕێوەببەین كە مانگانە پێویستمان بە 160 ملیار دینارە تاخۆمان بەڕێوەببەین. رێباز حەملان ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوودانی لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتوویەتی، ئەگەر لیژنەكان نەگەنە رێككەوتنێك لەبارەی ناكۆكییەكان لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی، ئەوا دۆسیەكە یان ئاراستەی دادگای فیدراڵی دەكرێت، یان ئاراستەی ئەنجومەنی شورای عێراق دەكرێت، تا لەوێ یەكلایی بكرێتەوە.