گرنگ

جوڵانەوەی نەوەی نوێ: سوپاسمان هەیە بۆ پشتیوانی خەڵك لە سەركردەی بەناحەق زیندانیكراو

2025-08-28

 

جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لە دوای دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگا بۆ دادگایكردنی شاسوار عەبدولواحید، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا سوپاسی گەرمی هاووڵاتیان دەكەن كە لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانەوە هاتبوون بۆ بەردەم دادگای سلێمانی. لەبەیاننامەكەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ئەوەهاتووە، بە ناوی شاسوار عەبدولواحید و جوڵانەوەی نەوەی نوێوە سوپاس و پێزانینی تەواومان بۆ وەفا و پشتیوانیی یەك بەیەكی خەڵكی هەرێمی كوردستان هەیە كە لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانەوە بە گوڕوتینێكی زۆرەوە بۆ پشتیوانیی لە حەق و سەركردەیەكی حەقبێژ و بە ناحەق زیندانیكراو هاتبوون. ئاماژەبەوەشكراوە، وێڕای بە سەربازییكردنی دادگا و هێنانی سەدان هێزی ئەمنی و پەلاماردانی چەندین پەرلەمانتارمان و هەروەها خۆبەخەشانمان و لێسەندنی مۆبایلەكانیان لەلایەن ئەو هێزانەوە، بەڵام ئەمڕۆ چ لەناو بینای دادگا و چ لە دەرەوەی بینای دادگا بێ سڵەمینەوە و بۆ دەربڕینی هاوسۆزیی ئامادەی دانیشتنی دادگاییكردنی سەرۆكی جوڵانەوەكەمان بوون. جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ جەختیش لەوەدەكەنەوە، سوپاس و پێزانینمان دووبارە دەكەینەوە و دڵنیابن لەسەر ئەم ڕێگای حەقبێژییە بەردەوام دەبین

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color