پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بریندار کردنی ڕۆژنامەنوس هێمن مامند لەشاری سلێمانی بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە هەواڵی تەقەکردن لە ڕۆژنامەنوس هێمن مامندو بریندار بونی ناوبراومانبیست لەشاری سلێمانی. دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەریدەبڕێت بۆ ئەو کردەوە نامرۆڤانەی بەرامبەر ناوبراو ئەنجامیداوە، لامان وایە هەوڵێکە بۆ سنور دارکردنی دەنگی ئازادی و کاری ڕۆژنامەوانی لەشاری سلێمانی . پێویستە دەزگا ئەمنیەکان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە ودەستگیریان بکەن و ڕادەستی یاسا بکرێن. هیوای سەلامەتی و شیفا بۆ هێمن مامند دەخوازین لەنزیکەوەش وەک دەستە چاودێری ئەو کەیسە دەکەین و هەر دوای ڕووداوەکەش تیمێکی نوسینگەی سلێمانی دەستە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە چاویان بە ناوبراو کەوتوە لەهەواڵیان پرسیوە لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی دایە چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکان دەبین. دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان ٣/٩/٢٠٢٥