گرنگ

بزانە ئەمساڵ، لە هەرێم دیاردەی کەپرە شینە ڕوو دەدات؟

2025-09-03

 

(بزانە کەپرەشینە چییە لە چییەوە ئەم ناوە هاتووە ،لە چی مانگی ساڵ ڕوودەدات) سالار حاجی عەلی :_شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند........ کەپرەشینە لە سەرەتایی مانگی ئەیلوول بۆ کۆتایی مانگی ئەیلوول لەو مانگەدا باران ببارێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکوێستانەکان ئەوە دەبێت (بەبارانی کەپرەشینە) زیاتر بەرچاو ڕوونی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ( زووسابات یان کەپر هەبووە لە لادێکان یان گوندنیشینەکان ، بەگەڵای درەختی داربەڕوو یان گەڵای درەختی تر....... سابات یان گەپریان دا پۆشیوە، ئێستاش لەچەند گوندێک ئەو ساباتە یان ئەو کەپرە ماوە، زەمانێک لەو وەختەدا باران بەسەر سابات یان کەپرکەدا باریوە، گەڵای کەپرەکەی بۆ ڕەنگی سەوزو شین گۆڕاوە ئەو ناوە لەوەوە هاتووە) هەندێک بۆ چوونی جیاوازی تریش هەیە، بوایە ئەوکاتە گەڵای کەپر یان( سابات) لانەچووە یان تێک نەچووە، هاوکات باران باریوە خاکی زەوی گیای سەوزی لێی ڕواوە واتا کەپرتێک نەچووە گیا سەوز بووە، لەگەڵ ئەوەشدا بە واتای ساڵێکی خۆش پایزێکی پڕ باران و تەڕو توشی ناو دەبرێت ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ لای هەندێک وڵات و ناوچەی تر پەی دەڵێن بۆنەی ئاینی بووە ، بەڵام هەر ناوچەو بەشێوەیەک ئەم دابونریتە کۆنە یاد دەکانەوە، یان هەر ناوچەو هەرکەسەو بەشێوەیەک خوێندنەوەی بۆ دەکات ، جیاواز بۆ، بۆچوونی بواری کەشناسی بارانی کەپرەشینە بۆ دیاریکردنی بارانی هەرسێ مانگی پایز دیاری دەکرێت، واتا نیشان ئەدات بۆ ئاماژەی زۆرو زوو بارینی باران لە پایزدا، لەکاتی خۆی دا بۆ دیاری کردنی پەڵە دانراوە، لەو مانگە نەبارێت ئەوە نیشانەی وشکی و کەم بارانی پایز دەرئەخات، ئەگەر ببارێت نیشانەی باران و ئومێدێک بۆ بارانی پایز دەبێت ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سەبارەت بۆ ئەمساڵیش پێشبینی کەپرەشینە تۆزێک زەحمەتە، بەڵام بە بۆچوونی سایتە نەخشەکان کەتایبەتە بە کەشو هەوا ( ئەگەر هەیە، لە مەودای 10بۆ 13ڕۆژی یەکەمی مانگی ئەیلوول و یان لە 10ڕۆژی کۆتایی مانگی ئەیلوول لەمەودای ئەو چەند ڕۆژە، ئەگەر هەیە بارانی کەپرەشینە بەشێوەیەکی لاواز ،باران ببارێت لە ناوچە جیاجیاکان بەتایبەت لە ناوچەکوێستانەکان و ناوچە شاخاویەکان ) بەڵام پێشبینی بۆ ئەم کاتە زۆر زەحمەتە هەموو گۆڕانێک بەدەست (خوا)ی گەورەو میهرەبانە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color