گرنگ

بۆچی خەڵک هاوشێوەی لاهور شێخ جەنگی، بۆ شاسوار عەبدولواحید هاوسۆز نەبوون؟

2025-09-03

 

دە رۆژ بەر لە لاهور شێخ جەنگی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جولانەوەی نەوەی نوێ دەستگیركراوە. ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی شاسوار عەبدولواحید لە پەرلەمانی كوردستان زیاتر لە حەوت هێندەی ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی لاهور شێخ جەنگییە. بەڵام دەستگیكردنی شاسوار عەبدولواحید نیو هێندەی دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی كاردانەوەو دەنگدانەوەی نەبوو چ لەسەر ئاستی سیاسی چ لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی. لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بانگەشەی ئەوە دەكرێت هێزێك گوایە 300 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە و سەرۆكەكەی لە زیندانە كەچی ناتوانێت 300 كەس بێنێتە سەر شەقام و هەڵوێست وەربگرێ. گومانی ئەوە دروست دەكات ئەو دەنگانەی هێناویەتی بۆی دانرابێت نەك دەنگی ڕاستەقینەی خەڵك. شاسوار عەبدولواحید لە چەند هەڵبژاردنێك بەشداری كردووەو لە سەرجەم هەڵبژاردنەكان دەنگی زۆری بە دەستهێناوە، سەرە ڕای بوونی چەندین سكاڵای هاوڵاتیان لەسەری بەڵام یەكێتی و پارتی هیچ كاردانەوەیەكی توند یا ڕێگرییەكییان نەبوو لەسەر كارەكانی، بەڵام لاهور شێخ جەنگی بێ بوونی هیچ سكاڵایەكی پێش وەختە لەسەری لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و گرفت كرایەوەو لە زۆربەی شارو شارۆچكەكان ڕێگری لێكرا تا كەمپینی هەڵبژاردن بەڕێوەببات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color