گرنگ

بە فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، پارتی دەست بە كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی دەكات

2023-06-14

 
بە فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، پارتی دەست بە كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی دەكات
بوار، تایبەت
بە فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پارتی دیموكراتی کوردستان، دەست بە كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی کوردستان دەكات و دەیەوێت بە تەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو حیزبە ئاسایی بكاتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار كەوتووە، دوای ئەوەی بەهۆی بابەتی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق كێشە لە نێوان پارتی و یەكێتی دروست بووە، لایەنە ناوخۆییەكانی عێراق و تەنانەت وڵاتانی نێودەوڵەتی هاتوونەتە سەر خەت و داوایان لە پارتی كردووە، هەڵوێستی توند بەرانبەر یەكێتی نەنوێنێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمریكاو نەتەوەیەكگرتووەكان و تەنانەت لایەنی ئێرانیش هۆشدارییانداوە بە پارتی، كە نابێت كاردانەوەی توندی بەرانبەر هەڵوێستەكانی یەكێتی هەبێت. دەبێت بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ ئەوەی كێشەكانیان لەو رێگەیەوە چارەسەر بكەن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە جگە لەوەش لایەنە عێراقییەكان، وەك نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە بەرپرسانی پارتیان وتووە، كە ئەگەر كێشەكانیان لەگەڵ یەكێتی چارەسەر نەكەن، ئەوە ناتوانن پابەندی رێككەوتنی نەوتی نێوانیان بن، بۆیە دەبێت بەزوویی كێشەكانیان چارەسەر بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color