به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار له كۆبوونه‌وه‌ى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو تیمى یه‌كێتیى په‌یامى تایبه‌تیان بۆ هاتووه كه له دژى پڕۆژه‌ى "هه‌ژمارى من" نه‌وه‌ستنه‌وه.
بوار زانیویه‌تى، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێك بۆ تیمى حكومه‌تى یه‌كێتیى هاتووه كه له دژى پڕۆژه‌ى "هه‌ژمارى من" نه‌وه‌ستنه‌وه و هیچ دژایه‌تییه‌ك نه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران نه له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانیان ده‌رنه‌بڕن.
بوار زانیویه‌تى، تیمى یه‌كێتیى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پێیانوابووه به لاى ئه‌وانه‌وه گرینگه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له كاتى خۆیدا بدرێت و بۆیان گرینگ نییه له چ بانكێك وه‌ریده‌گرن هه‌ربۆیه‌ش پابه‌ند بوونى خۆیان به پڕۆسه‌كه بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ربڕیوه.