سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان تایبەت بۆ بوار رایدەگەیەنێت پارتی بۆ بەرژەوەندی تورکیا ویستی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد نەبێت .
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بواری ڕاگەیاند ”پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ بۆ بەرژەوەندی تورکیا ویستی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد نەبێت”.
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لایەنە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەر یەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی و خەمیس خەنجەر ناوەڕۆکی ڕێککەوتنێکی پێش وەختەیان ئاشکرا کرد کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ ماوەی ساڵێک بدرێت بە پارتی و ساڵێکی دیکەش بدرێت بە تورکمان و دوو ساڵی کۆتایش بدرێت بە لایەنە عەرەبییەکان.
لە بەرامبەر ئەو هەوڵەی ئەو سێ لایەنەدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە توندی هاتووەتە دەنگ و دژی ئەو هەوڵە وەستاونەتەوە.
ئەو سێ لایەنەی ئەو ڕێککەوتنەیان خستووەتەڕوو لە کۆی ١٦ کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک شەش کورسی ئەنجومەنەکەیان بە دەستەوەیەو یەکێتی کە بە تەنیا لەگەڵ کۆتای مەسیحی شەش کورسی ئەنجومەنەکەی هەیە دژی ئەو پشنیارە بووە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەی ئەو سێ لایەنە کە ئەمڕۆ خرایەڕوو، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به بوارى راگه‌یاند: ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كرا ئه‌جێنداى به‌ره‌ى توركیا و پارتى و توركمان و خه‌میس خه‌نجه‌ره. وەک یەکێتی بە هیچ شێوەیەک ناهێڵین ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ربگرێت، چونكه به‌شێك له لایه‌نه عه‌ره‌به‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه نین.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆمارى توركیا له كاتى هاتنى بۆ به‌غدا دژى ئه‌وه‌بوو پارێزگارى كه‌ركووك له كورد و یه‌كێتى بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى: بۆیە وەک یەکێتی پێمان وایە ئەو رێككه‌وتنه روونه كه له لایه‌ن كێ كراوه و له كوێوه ئاڕاسته ده‌كرێت.