گرنگ

بزانە چۆن كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سوودانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كه‌ركووكییه‌كان شكستى هێنا؟


 

لە کۆبونەوەی نوێنەری لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی سیادەی عەرەبی بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر کە دوو نوێنەری عەرەبی هەیە لە ئەنجومەنی پارێزگا و بەرەی تورکمانی پێکەوە ڕێکەوتنێک دەخەنە بەردەم سەرۆک وەزیری عێراق.
 
بەپێی ڕێکەوتنەکە پۆستەکانی کەرکوک لە نێوان ئەو سێ لایەنە دابەش دەکرێت و پۆستی پارێزگار حەوت مانگ بۆ کورد و ساڵێک بۆ تورکمان و دوو ساڵ بۆ عەرەب دەبێت. لە بەرامبەردا کورد ساڵێک و تورکمان دوو ساڵ و عەرەب ساڵێک پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن وەربگرن و هەرسێ لایەنەکە خاوەنی شەش کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکن.
 
بەپێی زانیاریەکانی بوار یەکێتی و کورسی مەسیحی وبەشێک لە لایەنە عەرەبیەکان دژی ڕێکەوتنەکەن. تا ئێستا ئەو سێ لایەنە نەیانتوانیووە نۆ ئەندامی ئەنجومەن بۆ پشتگیری ڕێکەوتنەکەیان کۆ بکەنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color