گرنگ

ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2024-05-30

 
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم رایدەگەیەنێت  ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ .
 
لەراگەیەنراوێكدا بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم رایدەگەیەنێت  ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و لەسنووری پارێزگای کەرکووک و باشوورى پارێزگای هەولێر ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت.
 
دەقی راگەیەنراوەكە/
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە / 30-05-2024
کەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با وە بەرزبوونەوەی تۆزوخۆلێکی سووک.
خێراى با / مامناوەند بۆ چالاک دەبێت (20- 30) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1-2 )پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
مەوداى بینین / (7 – 9 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی / 31-05-2024
کەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با وە بەرزبوونەوەی تۆزوخۆلێکی سووک بەڵام لەسنووری پارێزگای کەرکووک و باشوورى پارێزگای هەولێر ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت.
خێراى با / مامناوەند بۆ چالاک دەبێت (20- 30) کم/س .
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە.
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 37
سلێمانى: 37
دهۆک : 38
زاخۆ : 39
هەڵەبجە : 40
کەرکوک: 39
سۆران : 36
حاجی ئۆمەران: 26
گەرمیان : 41
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینی
2024-05-30
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color