گرنگ

بارزانی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوه

2024-05-30

 
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.
 
بەپێی رایەگەیاندراوی سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق ، گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت . هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color