گرنگ

سعودیە ژمارەیەک حاجی هەرێمی کوردستانی دەستگیرکرد

2024-05-30

 
 
ژمارەیەک لە زیارەتکارانی فەریزەی حەج کە لە هەرێمی کوردستان سەردانی سعودیەکان کردووە بەهۆی ئەوەی بە ڤیزەی گەشتیاری چوون دەستگیرکران.
 
بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، ئەمساڵ(2024) ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەڤیزەی گەشتیاریی سەردانی سعودیەیان کردووە.
 
بەپێی زانیاریەکان کەسوکاری ئەو زیارەتکارانە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمیان ئاگادارکردۆتەوە لەسەر دەستگیرکردنی ئەو زیارەتکارانە.
 
کەسوکارەکەیان داوایانکردووە، چارەسەریان بکەن و چونکە رێگەیان پێنادرێت و دەستگیرکراون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color