گرنگ

بە بڕینی موچەی هێزەکانی ڕۆژ، کێشەی موچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر دەکرێت

2024-05-30

 

دواکەوتنی موچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم ماوەی مانگێک تێدەپەڕێنێت و تا ئێستا حکومەتی عێراق موچەی ئەو هێزانەی نەناردووە.
 
بەپێی زانیارییەکان، هۆکارێکی نەناردنی موچەی هێزە ئەمنییەکان پەیوەندی بە بوونی پێشمەرگەی هێزەکانی ڕۆژ هەیە لە نێو لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم.
 
بەرپرسانی حکومەتی عێراق بە بەرپرسانی هەرێمیان ڕاگەیاندووە ئەوان ناتوانن موچەی ئەو هێزانە دابین بکەن، چونکە دابینکردنی موچە بۆ هێزەکانی ڕۆژ بەناوی هێزی ئەمنی هەرێم پێچەوانەی دەستوری عێراقەو ئەو هێزانە هێزی بیانین کە لەسەر خاکی هەرێمن.
 
بەپێی زانیارییەکان، پێشنیارێک هەیە کە عێراق لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی تەواوی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بەبێ موچەی هێزەکانی ڕۆژ بنێرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color