گرنگ

”سەرۆکی حکومەتی بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەی موچە لە بەغدایە”

2024-05-30

 
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی مەسرور بارزانی و محەمەد شەیاع سودانی دەخاتەڕوو.
 
لەراگەیەنراوەكەدا وتەبێژی حكومەت ئاماژەی بەوەشكردووە :چارەسەری ڕیشەیی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،موچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دوبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جوتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لەبەغدا.
 
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وتەبێژی حکومەت:
 
چارەسەری ڕیشەیی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،موچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دوبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جوتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لەبەغدا.
 
هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەی لەم ڕوانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین.
پێشەوا هەورامانی
وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color