گرنگ

هێزە سیاسییەکان، چاوەڕێی نێچیرڤان بارزانین بۆ جاری پێنجەم ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات

2024-06-22

 

سەرجەم هێزە سیاسییەکان چاوەڕێی دیاریکردنی ڕۆژێک دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمەوە دەست نیشان دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ جاری پێنجەم ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست نیشان بکات.

بەپێی ئەو گفتوگۆیەی بەرپرسانی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەکان کردوویان چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان ١٢ تا ١٥ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ وەک ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست نیشان بکرێت.

لە ماوەی ٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا، چوار مەڕسومی سەرۆکایەتی هەرێم دەرچووە کە تیایدا ڕۆژی هەڵبژاردن دەست نیشان کراوە، بەڵام هەر جارێک بە بیانوییەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدراوەو لایەنە سیاسییەکانیش لە ئێستادا چاوەڕێن نێچیرڤان بارزانی ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەست نیشان بکات بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکانیان دەست پێبکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color