پێنج حاجی لە ڕومادی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و تەندروستییان باش نییە
#بوار
پێنج حاجی لە ڕێگەی گەڕانەوەیان لە جێبەجێکردنی فەڕیزەی لە نزیک شاری ڕومادی توشی ڕوداوی هاتۆچۆ بوون و دۆخی تەندروستییان باش نییە.
بەپێی وێنەی ناسنامەو پاسپۆرتی ئەو حاجییانەی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون سەرجەمیان خەڵکی شاری سلێمانین و کارمەندێکی مانگی سوری عێراقی فریای بریندارەکان کەتووەو دۆخی تەندروستی حاجییەکان بەشێوەیەک بووە نەتوانراوە ژمارە مۆبایلییان لێ وەربگیرێت تا پەیوەندی بە کەس و کارییانەوە بکرێت.
بوار وەک بەرپرسیارێتییەک بۆ ئەوەی کەس و کاری ئەو حاجییانە ئاگادار بکرێنەوە ئەو زانیارییانە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامە فەڕمیانەی لەبەر دەستی بوار هەن ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکە بریندار بوون ئەمە ناوەکانیانە:
نەعیمە عوسمان حوسێن
مستەفا حەسەن فەرەج
شیرین ڕەزا عابد
جاسم حەسەن حوسێن
تانیا کامیل کاکە برا