گرنگ

لە سبەیەوە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر ئینتەرنێت رادەگیرێت

2024-06-22

 


لە سبەی یەکشەممە بەهۆی تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی دوو كاتژمێر خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رادەگیرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند: لەسەر داواكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ،
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە نوسراوی فەرمی تەواوی كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ئاگادار كردۆتەوە كە لە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە(٢٣-٦-٢٠٢٤) لەگەڵ دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوە گشتیەكانی وەرزی یەكەم تاوەكو كۆتا ڕۆژی (١٧-٧-٢٠٢٤) بۆ ماوەی دوو كاتژمێر خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رادەگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی رێگریكردن لە كەمكردنەوەی دیاردەی گزیكردن (غش)، لە كاتژمێر ٦ی بەیانی تاوەكو ٨ی بەیانی لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان ئینتەرنێت رادەگیرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color