گرنگ

خاوەنی یەختەکەی ئیتاڵیا لەهەرێم خۆی حەشارداوە

2024-06-22

 

 

 کوردێک، فارسێک و تورکێک قاچاخچی سەرەکین

دوای ڕووداوی نقوومبوونی یەختێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ئێستا پۆلیسی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوەی لەسەر هۆکاری نقووم بوونی یەختەکە دەستپێکردووەو بەدوای ئەو قاچاخچیانەوەن کە تۆمەتبارن لەڕووداوەکە کە بەهۆیەوە 60 قوربانی لێکەوتووەتەوە.

 

بەپێی زانیاریەکانی بوار، یەختەکە لە تورکیاوە لە لایەن تۆڕێکی قاچاخچی کورد، تورک و ئێرانیەوە بەڕێکراوە سێ لە قاچاخچیەکان کوردن و یەکێکیان خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

 

(ح ،ح،ع )ناسراو بە (ح دوکانی ) کە لەشاری ڕانیە کەسێکی ناسراوە یەکێکە لە قاچاخچیە سەرەکیەکان و خاوەنی یەختەکەیە گومان دەکرێت دوای ڕووداوەکە تورکیای بەرەو هەرێمی کوردستان بەجێهێشتبێت و تۆمەتبارە بەوەی بەشی زۆری کوردەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای ئەوەوە بەو یەختە بەڕێکەوتوون.

 

جگە لەو قاچاخچیەی هەرێم دوو قاچاخچی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی شاهۆ بۆکانی و ئاراس بەشدار بوون لە ناردنی کۆچبەران بۆ ناو یەختەکەو برایەکی شاهۆ بۆکانی بە ناوی پێشەوا و ئامۆزایەکی لە سەرنشینانی یەختەکە بوون و لە ڕووداوی نقوومبونی یەختەکە گیانیان لەدەستداوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color