گرنگ

نێچیرڤان بارزانی، لە بری پارتی و یەكێتی گوێ لە كۆمسیۆن دەگرێت

2024-06-25

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن لە بری پارتی و یەكێتی گوێ لە كۆمسیۆن دەگرێت.

بەپێی زانیارییەكان، دیاری نەكردنی كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە پەیوەندی بە جیاوازی بۆچوونی پارتی و یەكێتی لەبارەی رۆژی هەڵبژاردن. كە یەكێتی داوا دەكات هەڵبژاردن لە كۆتایی مانگی نۆ بەڕێوە بچێت و پارتییش داوا دەكات هەڵبژاردن لە كۆتایی مانگی دە بەڕێوە بچێت.

بەپێی زانیارییەكان، بۆ دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نیچیرڤان بارزانی گوێ لە بۆچوونی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی دەگرێت نەك پارتی و یەكێتی. بەو پێیەی كۆمسیۆن داوای كردووە ماوەی چوار مانگ كاتی پێبدرێت بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردن و سەرۆكی هەرێم دەیەوێت بەدیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن ئەو خواستەی كۆمسیۆن جێبەجێ بكات.

بەم هۆیەوە سەرۆکی هەرێمی كوردستان، بۆچوونی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەکاتە بنەمای بریاردان بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن کە رایانگەیاند چوار مانگیان پێویستە. بەمەش رۆژی هەڵبژاردن دەبێت (20/10).

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color