گرنگ

كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی: ڕۆژانە نزیكەی 20 هەزار بەرمیل نەوتمان بەرهەم هێناوە

2025-03-18

 

كۆمپانیای گەنەل ئینێرجی بلاویكردەوە كە پێشبینی دەكەن داهاتی ئەمساڵی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی كورجستان بگاتە ئاستێك كە قەرەبووی خەرجییەكانیان بكاتەوە، ئاشكراشیدەكەن كە ساڵی ڕابردوو ڕۆژانە نزیكەی 20 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە. ئەمڕۆ سێشەممە كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی، راپۆرتی ساڵی 2024 ی كۆمپانیاكەی بڵاوكردەوە، تێیدا ئەوەهاتووە، ئاستی بەرهەمهێنانیان رۆژانە 19 هەزار و 650 بەرمیل بووە كە بەراورد بە ساڵی 2023 بە ڕێژەی لە 58٪ بەرزبووەتەوە، هەموو بەرهەمی كۆمپانیاكەیان بە نرخی 35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك لە بازاڕی ناوخۆ فرۆشتووە. ئاماژە بەوەشكراوە، لە ساڵی ڕابردوودا داهاتیان 74.7 ملیۆن دۆلار بووە، لەكاتێكدا لە ساڵی 2023ـدا 78.4 ملیۆن دۆلار بوو، هاوكات خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوتیش لە 2024ـدا 17.6 ملیۆن دۆلار و لە 2023ـدا 18 ملیۆن دۆلار بووە. كۆمپانیاكە دەڵێت بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی 2023، بڕی 107 ملیۆن دۆلاریان لای حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوە، لە هەمان كاتدا كۆمپانیاكە 50 ملیۆن دۆلار قەرزداری حكومەتی هەرێمی كوردستانە و چاویان لەوەیە هەژمارەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان پاكتاو بكەن، هاوكات چاوەڕوان دەكەن لە ساڵی 2025ـدا، ئەو داهاتەی لە رێگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی تاوكێ بەدەستیدەهێنن، قەرەبووی خەرجییەكانیان بكاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color