وەزارەتی بازرگانی عێراق گۆڕانكاری لە سەبەتی خۆراكی مانگانە دەكات و هەر فەرمانبەرێك یان خانەنشینێك مووچەی مانگانەی یەك ملیۆن دیناربێت ئەوا بەشە خۆراكی خۆی دەبڕدرێت، هاوكات ئەگەر مووچەكەی لە ملیۆنێك و 500 هەزار زیاتر بێت، ئەوا بەشەخۆراكی تەواوی خێزانەكە ڕادەگێرێت. وابڕیارە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەم بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابوری جێبەجێ بكات و تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە بەپێی گۆڕانكارییەكان بێت هەر فەرمانبەرێك یان خانەنشینێك مووچەی مانگانەی یەك ملیۆن دیناربێت ئەوا بەشە خۆراكەكەی دەبڕدرێت، بەڵام ئەندامەكانی تری خێزانەكەی بەشە خۆراك وەردەگرن، هاوكات ئەگەر هاتوو مووچەكەی لە ملیۆنێك و 500 هەزار زیاتر بێت، ئەوا بەشەخۆراكی تەواوی خێزانەكەڕادەگێرێت و لە 1/12/2025 بڕیارەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.