گرنگ

دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی نوێ لە ئێران دەکات

2026-05-23

 

#بوار
سەرۆکی ئەمریکا، بەڵێن دەدات دواجار دەست بەسەر کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاستی بەرزی ئێراندا دەگرێت، لەکاتێکدا ئێران ڕایدەگەێنێت، هەرگیز ڕادەستی ناکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند:
"دەست بەسەر یۆرانیۆمەکەی ئێران دەگرین، ئێمە پێویستمان پێی نییە و نامانەوێت، ڕەنگە دوای بەدەستهێنانی تێکی بشکێنین، بەڵام ڕێگە بە ئێران نادەین خاوەندارێتی بکەن."

تڕەمپ وتیشی: "نامانەوێت هیچ باج و سەرانەیەک لەسەر تێپەڕبوون لە گەرووی هورمزدا هەبێت،" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گرنگی مسۆگەرکردنی ئازادی جووڵەی بازرگانی و وزە لەو ڕێڕەوە ئاوییە زیندووەدا، لە بەرامبەردا ڕێبەری باڵای ئێران ڕێنمایی دەرکردووە، کە بە هیچ شێوەیەک ئەو یۆرانیۆمە نەبرێتە دەرەوەی وڵات، کە ئاستی پاکژییەکەی نزیکە لەو ئاستەی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەکاردێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color