دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پۆستێکی "تروس سۆشیال"دا دەنوسێت، ئامادەی ئاهەنگی هاوسەرگیری کورەکەم نابم و ئەمریکا گرینگترە.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: ئامادەی ئاهەنگی هاوسەرگیریی دۆن جۆنیۆری کوڕی نابێت، و وتی بابەتە حکومییەکان و "خۆشەویستییەکەم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" زۆر گرنگترن لەوەی لەم "قۆناغە گرنگەدا" کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت.
ترەمپ ئەمەشی وتووە: "لە کاتێکدا زۆر حەزم دەکرد لەگەڵ دۆن جۆنیۆری کوڕم و نوێترین ئەندامی خێزانەکەمان، واتە بێتینای هاوسەری داهاتووی بم، بەڵام بارودۆخی پەیوەندیدار بە حکومەت و خۆشەویستیم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگەم پێنادەن ئەو کارە بکەم."