بوار، تایبەت
بڕیاردەی ڕەوتی هەڵوێست ئاماژەبەوەدەکڵت، دوای ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکڵ یاریەکە دەگاتە کۆتایی، بەڵام زۆرێک پێیان وابوو ڕژێمی ئێران دەڕووخێت
عەلی حەمەساڵح بڵاویکردەوە، زۆرێک پێیانوابوو ڕژێمی ئێران دەڕوخێت، لەسەرەتاوە وتمان، یەک ڕێگا هەیە بۆ ڕوخانی ڕژێمی ئێران، ئەویش هێرشی زەمینییە، ئەوەی ئاشنای جوگرافیای ئێران بێت، دەزانێت ئەمە مەحاڵە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا ڕژێم نەڕوخا، دۆخەکە بەرەو ڕێککەوتنی کۆتایی دەڕوات و ئێران دەستبەرداری پرۆژەی چەکی ئەتۆم و یۆرانیومی پیتێننراو بەڕێژەی بەرزی ٦٠٪ دەبێت.
ئەوەشی وتووە، ئەگەر لە ئاشتی و کەمبوونەوەی سزاکانیدا پەرە بەهێزی دیکەی جەنگی دەدات، هاوکات نەمانی گەمارۆکان ئێران دەکاتە هێزێکی گەورەی ئابوری لە ناوچەکەدا سامانە سروشتیکان بە گشتی و نەوت و غازو کانزا، زەویەکی فراوان و جوگرافیایەکی چوار وەرزە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، پرسیاری جدی ئەوەیە؛ ئەم جەنگە ئێرانی بەهێزکرد یان لاواز؟، ئەم جەنگە تەمەنی ڕژێمی ئێرانی درێژکردەوە یان کورت کردەوە.
هەیبەت و سام و هێزی ئێرانی لەبەردەم وڵاتانی کەنداو زیادکرد یان کەم؟