وتەبێژی رێكخراوی بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی ئێران ئاماژە بەوەدەكات، دۆخی بەندەر عەباس باشتر بووە و گواستنەوەی كۆنتەینەرەكان خێراتر بووە، بەڵام كوژاندنەوەی تەواوەتی ئاگرەكە 20 رۆژی دەوێت، هاوكات ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە بۆ 70 كەس بەرز بووەتەوە. حسێن زەفەری، وتەبێژی رێكخراوی بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ڕاگەیاندووە: دووكەڵی سپی لە ئێستادا زیاترە، كە نیشانەی هێوربوونەوەی ئاگرەكەیە، بەڵام پرۆسەی كوژاندنەوەی تەواوەتی ئاگرەكە لەوانەیە 20 رۆژی بوێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت دەرگای هەموو كۆنتەینەرەكان بكرێتەوە، پشكنینیان بۆ بكرێت، پاشان سارد بكرێنەوە و بگوازرێنەوە، هاوكات تیمێك لە مانگی سوور و پزیشكی دادوەری و پۆلیس سەرقاڵی گەڕان و ناسینەوەی ئەو كەسانەن كە لەوانەیە بێسەروشوێن بووبن. بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی كە بەر لە چەند ڕۆژێك لە بەندەر عەباسی ئێران ڕوویدا بە هۆیەوە ئاگرێ:ی گەورە كەوتووەتەوە و بە وهۆیەشەوە، تا ئێستا 70 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار كەس بریندار بوون و 22 كەسیش وەك بێسەروشوێن تۆمار كراون، بەڵام ژمارەی كۆتایی قوربانییەكان دوای تەواوبوونی كارەكانی تیمەكان ڕادەگەیەندرێت.