ماڵپەڕی ماكۆر ڕیشۆنی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، ئێران سەرەڕای دانووستانەكانی لەگەڵ ئەمریكادا بۆگەیشین بە ڕێككەوتن، بەڵام هێشتا سەرقاڵی كات كوشتنە، چونكە ئێران زۆر نزیكە لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی. ماڵپەڕی ماكۆر ڕیشۆنی ئیسرائیلی، لە ڕاپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە، ئێران وێڕای دانووستانەكانی لەگەڵ ئەمریكادا، بەڵام تاكوو ئێستا سەرقاڵی كات كوشتنە، چونكە ئێران بۆ درووستنكردنی ئەتۆم پێویستی بە چەند مانگێكە نەك چەند ساڵێك. ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاندووە: ئێران لە ئێستادا خاوەنی ئەو ماددەیە، كە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی چەند كڵاوەیەكی ئەتۆمی. پێشتریش ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكردبوو، باسكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە دانووستانەكاندا هێڵی سوورە.