حکومەتی عێراق لە ڕێی وەزارەتی نەوتەوە سکاڵایەکی یاسایی لە دژی هەرێم تۆمارکرد. وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق، سکاڵایەکی یاسایی لە دژی حکومەتی عێراق تۆمارکرد بە تۆمەتی پێشێلکردنی دەستووری عێراق. بەپێی زانیارییەکان، ناوەڕۆکی ئەو سکاڵا نوێیەی وەزارەتی نەوتی عێراق پەیوەستە بە واژووکردنی گرێبەستە غازییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی. لە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دوو گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژووکرد بۆ کارکردن لە کێڵگەی غازی تۆپخانە و کوردەمیر.