دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكردەوە كە دەستیان بەسەر ٥١ بارهەڵگردا گرتووە، كە باری قاچاخیان پێ بووە و لە هەرێمی كوردستانەوە هاتبوون و لە ئێستادا بارهەڵگر و شۆفێرەكان دەستگیر كراون. دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: ٥١ بارهەڵگر كە باری قاچاخیان پێ بووە، لە بازگەكانی گومرگی نێوان هەرێمی كوردستان و هەریەك لە پارێزگاكانی دیالە و كەركووك و نەینەوا دەستیان بەسەردا گیراوە ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو بارانە ڕەزامەندی فەرمیی گومرگیان وەرنەگرتووە و ئەو بڕە كاڵایەی دەستی بەسەردا گیراوە، سەدان تۆن بووە لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دەركەوتووە بەشێك لەو بارانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، مامەڵەی ساختەیان بۆ كراوە، یان فێڵی تێدا كراوە بەوەی بەڵگەنامەی بەرهەمی دیكەیان بۆ كراوە بۆ تێپەڕاندنیان.