گرنگ

پێچەوانەی سوننەكان، شیعەكانی عێراق ڕۆژی 7 ی مانگیان كردە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان

2025-05-28

 

نوسینگەی عەلی سیستانی بڵاویكردەوە، سبەی چوارشەممە دوا رۆژی مانگی زیئەلقەعدەیە و پێنجشەممەش یەكەم رۆژی مانگی زیلحجەیە، هاوكات ڕۆژی 7/6/2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە. نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئاینیی شیعەكان لە عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی چوارشەممە دوا رۆژی مانگی زیئەلقەعدەیە و رۆژی پێنجشەممە، كە هاوتایە لەگەڵ ٢٩ـی ئایار یەكەمین رۆژی مانگی زیلحجەیە. ئاماژە بەوەشكراوە، رۆژی شەممەی داهاتوو كە دەكاتە ٧ـی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە لای شیعەكانی عێراق ئەوەش لە كاتێكدایە، لیژنەكانی بینینی مانگ لە سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانیان دیاریكرد و بەپێی میدیای ئەو وڵاتە، رۆژی هەینی ٦ـی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت..

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color