گرنگ

ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی حزب و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بلاوكرایەوە

2025-05-31

 
ڕێكەوتی ٣١/٥/٢٠٢٥ لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام، هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەشمان ئەنجامدا بەمەبەسیتی تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی كوردستان و عێڕاق و، كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی دوا بریاری نادەستووری و نایاسایی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ و ڕاگرتن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دوای گفتوگۆكردن و ڕاگوڕینەوەی پێویست لەسەر ئەم بابەتە، هەموو لایەنەكان هاوڕابووین لەوەی كە ئەم بڕیارە بڕیارێكی سیاسییە دژ بە ئیرادەی گەلی كوردستان و قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان.
بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای فەرمانبەران و مووچەخۆرانی عێراق و ڕێككەوتنەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، پێویستە حكومەتی فیدراڵی پابەندبێت بەئەرك و ئیلتیزاماتی خۆی بەرامبەر بە خەڵكی هەرێمی كوردستان و، مافی مووچەخۆرانی هەرێم تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكرێت، هەروەها حكومەتی فیدراڵ دوربكەوێتەوە لە سیاسەتی برسیكردن و فشارخستنە سەر هەرێمی كوردستان، لەبەرئەوەی ئەم سیاسەتە جگە لە قوڵكردنەوەی گرفتەكان، نادیدەگرتنی گۆڕانكارییە زۆر و خێراكانی ناوچەكەشە بۆیە لەبەرژەوەندی هێچلایەكدا نابێت.
ئێمە وەكو هێز و لایەنە سیاسییەكانی گشت پێكهاتەكانی كوردستان وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگری مووچەخۆران و فەرمانبەر و پێشمەرگە و مامۆستایان و گەلی سەربەرزی كوردستان بەگشتی، دووپاتی دەكەینەوە كە هەڵوێست و بڕیار و هەنگاوەكانمان بە ئاراستەی بەرژەوەندی هاوڵاتیان و هەرێمی كوردستان دەبێت و بژاردەی گفتوگۆ و دانوستاندن بە بە باشترین ڕێگە چارە دەزاین بۆ ئەم قۆناغە، لەهەمان كاتدا گشت بژاردەكان بە كراوەیی دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان.
حزب و لایەنە كوردستانییەكان:
1. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
2. بزووتنەوەی گۆڕان.
3. پارتی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان.
4. بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان.
5. حزبی شیوعی كوردستان.
6. بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان.
7. حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.
8. پارتی ڕەنجدەرانی كوردستان.
9. پارتی پارێزگارانی كوردستان.
10. یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان.
11. بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان.
12. پارتی نەتەوەیی كوردستان
13. بزووتنەوەی ڕزگاری دیموكراتی كوردستان.
14. حزبی پێشكەوتنخوازی دیموكراتی كوردستان.
15. پارتی بنیادی دیموكراتی كوردستان.
16. بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی كوردستان.
17. هاوپەیمانی نیشتمانی.
18. حزبی ڕزگاری كوردستان_دەستەی سەرۆكایەتی.
19. پارتی دیموكراتی توركمان.
20. پارتی نیشتمانی توركمان.
21. پارتی ڕزگاری نەتەوەیی توركمان.
22. پارتی یەكگرتووی توركمان.
23. بزووتنەوەی توركمانی بێلایەن.
24. پارتی گەشەپێدانی توركمان.
25. پارتی چاكسازی توركمان.
26. پارتی گەلی توركمانی عێراق.
27. بەرەی توركمانی.
28. بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان.
29. پارتی گەزەنگی توركمان.
30. پارتی ئیرادەی نیشتمانی توركمان.
31. پارتی توركمان ئیللی.
32. لیستی میللەت.
33. لیبراڵی توركمانی.
34. پارتی یەكێتی دیموكراتی كلدانی.
35. پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی كلدانی.
36. حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن.
37. پارتی ئەنجوومەنی میللی كلدانی سریانی ئاشووری.
38. ڕەوتی شلاما.
39. پارتی بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریانی.
40. كۆمەڵەی ڕۆشنبیری ئەرمەن.
41. دەستەی كارگێڕی بەڕێوەبردنی گائیفەی ئەرمەن.
42. ڕابیتەی كلدانی جیهانی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color