گرنگ

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە، ئێستا ڕیفراندۆم بكرێت بە بەڵێ‌ دەنگ دەدەیت؟

2025-06-07

 

هەشت ساڵ لەمەوبەرلە كۆبوونەوەیەكی حزبە كوردستانییەكان بە سەرۆكایەتیی مەسعود بارزانی، بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان درا لە ڕۆژی 7/6/2017 لەدوای كۆبوونەوەكەش مەسعود بارزانی و بەشێكی زۆری حزبە سیاسییەكان، بڕیاردرا كە ڕۆژی 25/9/2017 ڕییفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان بەڕێوەبچێت. سەرۆكی پارتی ڕایگەیاند: ئەمە بڕیاری كەسێك و حزبێك و دوو حزب و سێ حزب نییە، ئەمە بڕیاری گەلی كوردستانە، دواتریش جەختی لەوەكردەوە كە ژیانی بندەستی، لەدەستدانی ئیرادە و كەرامەتە، باجی سەربەخۆیی و سەربەستی، سەرفرازی و شەرەفە. دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر ئەو بڕیارەدا و دواتر ئەنجامدانی ڕفراندۆم، عێراق بەشێكی زۆری خاكی هەرێمی كوردستانی گرتەوەو دواتر مەسعود بارزانی داوای لە عێراق كرد دەرگای گفتوگۆ دانەخات، هاوكات تا ئەمڕۆ پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا نەگەڕاوەتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی بۆ پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color