گرنگ

ڕۆیتەرز: ئێران داوای لەوڵاتانی کەنداو کردووە فشار لە ترامپ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست

2025-06-16

 

کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی وڵاتانی کەنداو، داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کردووە فشار لە ئیسرائیل بکات بۆ راگەیاندنی ئاگربەست. ئاژانسی ڕۆیتەرز لە دوو سەرچاوەی ئێرانی و سێ سەرچاوەی وڵاتانی کەنداو بڵاویکردەوە، حکومەتی تاران داوای لە وڵاتانی قەتەر و سعودیە و عومان کردووە فشار بخەنە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی کاریگەرییەکانی لەسەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ لەگەڵ ئێران بدات و جەنگی نێوان هەردوو وڵات بوەستێت، لەبەرامبەریشدا ئێران ڕازی دەبێت نەرمی بنوێنێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکان. ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، سەرکردەکانی کەنداو و دیپلۆماتکارە باڵاکانیان بە درێژایی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ تاران و واشنتۆن لەسەر هێڵ بوون و لە هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئیسرائیل و ئێران. هەر بەپێی هەواڵەکەی رۆیتەرز، ئێران بە بەرپرسانی وڵاتانی کەنداوی ڕاگەیاندووە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئامادەیە دانوستان لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمیەکانی بکات و نەرمی بنوێنێت و نیگەرانی وڵاتان سەبارەت بە پڕۆژە ئەتۆمیەکانی بڕەوێنێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color