گرنگ

ناتەنیاهوو: نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین

2025-06-16

 

بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکه دەستی بە هەڕەشەکردن لە ئێران کردەوە و دەڵێت، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن. ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمشەو رایگەیاند، ترەمپ هاوڕایە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و وتی "ئێمە لە رێگەی سەرکەوتنداین و ئێرانیش ئەوە دەزانێت، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین". ناتەنیاهوو روونیکردەوە، ئەوان لەگەڵ گەلی ئێران کەناڵی ئازادی دروست دەکەن کە تینووی ئازادین، چونکە ئێران ئەو دەسەڵاتە نیە کە خۆی وا نمایش دەکات. ناتەنیاهوو وتیشی "روخانی رژێم لە ئێران رەنگە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بێت، هەروەها بە جۆرێک لە ئێرانمان داوە تا پایە سەرەکییەکانی بڕوخێت".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color