گرنگ

لە کۆبوونەوە گرنگەکەی ئەمشەوی بەغدا، باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کراوە

2025-06-17

 

بوار د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کردووە، لەکۆبوونەوەی ئەمشەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کراوە و هەندێک لە سەرکردەکان هاوڕابوون بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە. د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە وەکو نوێنەری پارتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمشەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی کردبوو لەسەر دۆخی ئێران و ئیسرائیل، رایگەیاندووە، کۆبونەوەکەی ئەمشەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر بابەتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو، بەڵام بۆ "من" بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەهەموو پرسێک گرنگتر بوو. د.شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکردووە "بۆیە بەروونی تیشکمان خستە سەر کاریگەییەکانی خەرجنەکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە بابەتی سەرف نەکردنی موچەو برسیکردنی زیاد لە یەک ملیۆن موچەخۆری هەرێمیش دەبێت ئەولەویەت بێت و هەرچی زووە ئەم کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت، چونکە موچەخۆرانی هەرێم تەواو بێزارو نیگەرانن لەبڕینی موچەکانیان". هەروەها وتویەتی "بەسوپاسەوە هەندێک لەسەرکردەکان هاورابون لەسەر ئەو بابەتە، هەر ئەمشەو کۆبونەوەیەکی دیکەشمان هەبوو لەسەر پرسی موچە بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و سبەینێش هەوڵەکانمان لەرووی یاسایی و ئیداری بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە" .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color