مۆتەکەی زڕاندنی خەونی ئیسرائیل چیە؟
بۆچی ئیسـ.ـرائیل نایەوێت پاکستانێکی تر دروست بێت
#بوار
پێش هێرشەکانی ئیسـ.ـرائیل بۆ سەر ئێران بژاردەی هێرشی سەربازی بەسترابوو بەسەرکەوتن یان شکستی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و وڵاتانی خۆرئاواوە. بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم لەلایەن وڵاتانی ئیسلامبیەوە مۆتەکەیەکە خەونی ئیسرائیلی زڕاندوە.
ئیسرائیل بەهەموو شێوەیەک دژی ئەوەیە وڵاتانی چواردەوری و بەتایبەتتر وڵاتانی ئیسلامی ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆم. ترسەکەی ئیسرائیل لەوەوە سەرچاوەی گرتووە خۆی وڵاتێکی خاوەنی چەکی ئەتۆمەو کاتێک وڵاتێکی بەرامبەری ببێتە خاوەنی هەمان چەک باڵانسی هێز تێک دەچێت چونکە ئیسـ.ـرائیل وڵاتێکی بچوکە لەڕووی ڕووبەرەوە. لە جوگرافیایەکی زۆر بچوک نزیکەی ۱۰ ملیۆن دانیشتوانی هەیە. ڕووبەرەکەی تەنها ۲۰ هەزار کیلۆمەترە کە نیوە کەمتری ڕووبەری هەرێمی کوردستانە.
لە ساڵانی حەفتاکانەوە ئیسرائیل دوای جەنگی ئۆکتۆبەری ۱۹۷۳ ستراتیژی ڕێگری کردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی دەکات و یەکەم هەنگاوی کردەیی دژی عێراق نا کاتێک لە گەرمەی شەڕی «ئێران- عێراق» لە ساڵی ۱۹٨۲ ناوەندی ئەتۆمی توێسە و ناوەندی ئەتۆمی تەمووزی لە باشوری بەغدا بۆردومان کرد و کۆتایی بەبەرنامەی ئەتۆمی عێراق هێنا بەئامانجی ئەوەی ڕژێمی سەدام دەستی بەچەکی ئەتۆمی نەگات.
لەساڵی ۱۹۹٦ ئیسرائیل دەیویست بۆردومانی ناوەندە ئەتۆمییەکانی پاکستان بکات کاتێک سەرقاڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆم بوون، بەڵام ئیدارەی ئەمەریکا دژبوون و گرەنتی پاراستنی ئیسرائیلیاندا و پاکستانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمیان بە گرنگ دەزانی بۆ هاوسەنگی و دژایەتی هیندستان کە لە ئایندەدا بەهۆی ژمارەی دانیشتوان و گەورەیی وڵاتەکە دەبێتە زلهێزێکی جیهانی.
بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ترسێکە لای ئیسرائیل هیچ کاتێک بەرپرسانی ئەو وڵاتە نەیانتوانیووە بیشارنەوەو هەمیشە لۆبی گەورەیان لە ئیدارەکانی ئەمەریکا کردووە بۆ سزادانی تاران و سنوردار کردنی تواناکانی. لە یەکەم بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناوەندە ئەتۆمییەکان لە ڕیزی پێشەوەی ئامانجەکان بوون.
بۆ ئیسرائیل، قبوڵنەکراوە وڵاتێکی نەیاری ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم، چونکە ئیسرائیل وڵاتێکی زۆر بچوکە لەڕووی ڕووبەرەوە بەجۆرێک لەبەکارهێنانی چەکی ئەتۆم ٨۰ لەسەدی دانیشتوانەکەی لە ڕووبەری ۱۰ هەزار کیلۆمەتردا دەژین و ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبنەوە. لە کاتێکدا وڵاتێکی نەیاری وەک ئێران ڕووبەرەکەی ٨۲ جار لە ئیسرائیل گەورەترە.