#بوار
بەهۆی نەهاتنی مووچە و دواکەوتنی مووچەوە لە بەشێک لە فەرمانگەو نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوام دەستی پێکردوە و هەوڵ دەدرێت بازنەی بایکۆت فراوان بکرێت.
لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان و بەشێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکان کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کردوە و بەشێک لە فەرمانگەکانی دادنوس بەهەمان شێوە بایکۆتیان کردوە.
لە گەرمیان و چەند قەزایەک فەرمانبەرانی دادگاکان بایکۆتی دەوامیان کردووە و تەنها دادوەرەکان هاتوون بۆ دەوام.
بەهۆی نەهاتنی مووچەی مانگی پێنج و دیارنەبوونی هیچ ئاسۆیەک بۆ کاتی هاتنی مووچە ناڕەزای لای فەرمانبەران دروستکردوەو چاوەڕوان دەکرێت بازنەی بایکۆت و ناڕەزای فراوانتر بێت.