بوار، تایبەت
سەرۆكی ئینستیتوتی مافە نێودەوڵەتییەكان ئاماژە بەوەدەكات دەنگی فەرمانبەران و مووچەخۆرانمان گەیاندە سەرجەم نوێنەری وڵات و ئەو رێكخراوە جیهانیانەی بەشداربوون لە كۆنگرەی جنێڤ كە تایبەتە بە پێشیچلكارییەكانی مافی مرۆڤ.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی ئینستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەكان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەلایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، (IR) لەگەڵ بەرپرسی بەشی پڕۆژەكانمان، بەشداربووین لە ٥٩ ـیەمین كۆنگرەی جنێڤ لە سویسرا كە تایبەتە بە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی جیهان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەنگی فەرمانبەران و مووچەخۆرانمان گەیاندە سەرجەم نوێنەری وڵات و ئەو رێكخراوە جیهانیانەی بەشداربوون لە كۆنگرەكە، پێمان راگەیاندن كەوا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تێكەڵ بە كێشە و ململانێ سیاسییەكانی عێراق كراوە، كە لەم نێوەندەدا فەرمانبەرانی هەرێم زەرەرمەندی سەرەكین.