گرنگ

پەرلەمانی عێراق هاوسۆزی بۆ گەلی ئێران دووپاتكردەوە وبەكارهێنانی ئاسمانی عێراقیشیان ڕەتكردەوە

2025-06-17

 

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو كە لەو كۆبوونەوەیەدا لە چوارخاڵدا بۆچوونی خۆیان بۆ ڕای گشتی خستەڕوو، هاوكات بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەیان بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان رەتدەكەنەوە و هاوكات هاوسۆزیی خۆیان بۆ گەلی ئێران دەردەبڕن ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوویەوە و پاڵپشت بە مادەكانی (59/دووەم) و (109)ـی دەستوور لەسەر بنەمای پاراستنی سەلامەتیی عێراق و گەلەكەی و سەروەرییەكەی بەسەر خاكەكەیدا، چوار خاڵی لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران خستەڕوو یەكەم: هاوسۆزیی گەلی عێراق لەگەڵ گەلی ئێراندا لە بەرامبەر دەستدرێژییە ئاشكراكەی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەكەینەوە دووەم: بە تووندی پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق و بەكارهێنانی بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەتدەكەینەوە سێیەم: پشتگیریی هەوڵ و رێكارەكانی حكومەت دەكەین دژی پێشێلكردنی سەروەریی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە، هەروەها پاڵپشتیی جووڵە دیپلۆماسییەكانی دەكەین لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی چوارەم: جەخت لە پتەوكردنی یەكڕیزیی ناوخۆیی دەكەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین رووبەڕووی هەر لێكەوتەیەكی هەرێمی یان نێودەوڵەتی ببینەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color