سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو لە عێراق كۆتایی پێدێت، هاوكات گرێبەستمان هەیە بۆ بنیادنانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی و گرێبەستی دیكەش ئەنجام دەدەن بۆ دڵنایایی ئاسایشی ئاسمانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: هەڵبژاردن رێگەی دیموكراسی دوپاتدەكاتەوە، پەیامێكی گرنگە بۆ ناوەوە و دەرەوەی عێراق، بۆیە سوورن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، هاوكات گرێبەستمان هەیە بۆ بنیادنانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی و گرێبەستی دیكەش ئەنجام دەدەن بۆ دڵنایایی ئاسایشی ئاسمانی عێراق. ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق پشتی بە دیپلۆماسیەتێكی هێمن و هاوسەنگ بەستووە، مەترسییەكانی ناوچەكەشی بە هاوبەش و دۆستەكانی گەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا سازش لەسەر سەروەری وڵاتەكەیان ناكەن. سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، عێراق پەیوەندیی باشی لەگەڵ ئەمریكا و ئێران هەیە و دوو گەڕی گفتوگۆیان لەگەڵ ئەمریكا لە بەغدا ئەنجامداوە و خەریكی رێكخستنی گەڕی سێیەمین، بۆ ئەوەی شێوەی پەیوەندییە ئەمنییەكانی نێوانیان دابڕێژینەوە بەپێی دەستوور و یاسا.