شارەزایەكی كەشناسی ئاماژەبەوەدەكات، لە 10ی ئەم مانگەوە تا ناوەڕاستی مانگ شەپۆلێكی گەرمای بەهێز ڕوو لە هەرێم دەكات و خێرایی با زیاد دەكات و لە ناوچەكانی گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی. سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی 10 بۆ15ی ئەم مانگە شەپۆلێكی گەرمای بەتین ڕوو لە هەرێم دەكات و خێرایی با زیاد دەكات و لە ناوچەكانی گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەفتەی داهاتووەوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێركاریگەری بای باكووری خۆرهەڵات و بای باكوورەوە، هاوكات خێرایی با بۆ سەروو ٣٠ كیلۆمەترلە كاتژمێركدا زیاد دەكات. ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی وتووە،سەرچاوەی ئەم شەپۆلە گەرمایە زەریای هیندی و بەشێكی دیكەی لە ئەفریقاوە دێت، لەناو شارەكان پلەی گەرمی ٤٣ بۆ ٤٨ پلە دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش ٢٧ بۆ ٤٢ پلە دەبێت.