د.پشتیوان سادق، سەرۆکی تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی مەسرور بارزانی، لەم رۆژانەدا کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر دەبێت. د.پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری ئەوقاف لە وتارێکدا رایگەیاندووە، بە هەوڵی بەردەوامی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم ڕۆژانەدا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت کە مافێكی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، بێگومان حکومەتی ھەرێمیش خۆی بە بەرپرسی مافەکانیان دەزانێت. هەروەها وتویەتی "بۆیە سەرۆكی حكومەت زۆر جاران دەڵێت: فەرمانبەران ئەرکیان لەسەر شانمانەو قەرزاریانین".