گرنگ

فلای کامێک، هەموو هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک دەخاتە ئینزار

2025-07-04

 

درۆنی هاوڵاتیەک لە کارگەی چیمەنتۆی کەرکوک لە لەیلان کەوتە خوارەوە. نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤ی تەمووز، دەنگۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنێک لە کارگەی چیمەنتۆی کەرکوک لە نێوان کەرکوک و ناحیەی لەیلان بڵاوبووەوە. لە بە دواداچونێکی بوار دەرکەوتووە درۆنەکە درۆنێکی ئاسایی وێنەگرتن لە جۆری فلای کام بووە. هاوڵاتییەک ویستوویەتی لە نزیک کارگەکە ڤیدیۆی پێ بکات، بەڵام لە کۆنترۆڵ دەرچووەو لە کاتی نەمانی شەحنی پاتریەکەی لە کارگەکە کەوتووەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت. بەهۆی ڕوداوەکانی شەوی ڕابردوو و چەند شەوی پێشتر کە کاتیۆشا و درۆن لە کەرکوک کەوتنە خوارەوە. ترس هەبووە درۆنەکەی ئەمڕۆ بۆمبڕێژکراو بێت یان بۆ مەبەستی جیاواز لە ئاسمانی کارگەکە کەوتبێت. بەڵام لە لێکۆڵینەوەی لایەنە ئەمنییەکان و دۆزینەوەی خاوەنەکەی دەرکەوتووە درۆنێکی ئاسایی و فلای کامە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color