بەیانی رێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٥ بە سەرپەرشتی بەرێز مقدمی پۆلیس کاروان میراودەلی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان ، لە کۆتا رۆژی مانگی سێ یەم هەلمەتێکی گشتگیر و چر بە بەژداری ١٠٠ کارمەند و ئەفسەر کە دابەش کراون بۆ (٢٠) تیم گەران دەکەین بەدوای دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا ، بە ئومێدی ئەوەی وەک کۆتا دەرفەت بتوانین تەرمەکەی بدۆزینەوە ، ئەم هەلمەتە دەبێتە دواهەمین رۆژی گەرانمان ئەگەر نەتوانرا بدۆزرێتەوە بە شێوەیەکی فەرمی ئەم کەیسە دادەخەین و کۆتای دەهێنین بە گەران و پشکنینەکانمان. لەم هەڵمەتەدا تەوای تواناکانمان لەروی مرۆی و ئامێر و کەرەستە بەردەستەکان بەکاردەهێنین. #راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران