جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، گفتوگۆکانی پرسی مووچە قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەینێش لە بەغدا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن. د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو. ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە "لەتەواوی کۆبونەوەکان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و کاک مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسکردن بو لەچارەسەرکردن و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بە زووترین کات". د.شاخەوان دەڵێت "سوپاس بۆ خودا گفتوگۆکان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لەبەغدا کۆبونەوەکان بەردەوام دەبیت بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێکەوتن". جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتویەتی "بە سوپاسەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی موچە خۆرانی هەرێم حکومەتی هەرێم و خودی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی زۆر هاوکار بوە تا ئەو ئاستەی هەندێجار دەستبەرداری هەندێ مافی یاسایی هەرێم بوە لەو پێناوەدا".