یه‌كێتیى لۆ مارێ یان پارتى؟ به‌پێى هه‌موو ئه‌گه‌ر و سیناریۆكان له یارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، چه‌ند كه‌سێك له نێو یه‌كێتیى به‌ده‌ر نه‌بوون له به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و یارییه و به‌شێك بوون له یارییه‌كه ( كێ له مه‌كته‌بى سیاسى ئاگادار بوو، یان نا ؟ ئه‌وه پرسێكى دیكه)، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و زانیارییه پێشوه‌ختانه‌ى بوار هه‌یه‌تى ئه‌و كارانه‌ى نێچیرڤان بارزانى به سازان و ئاگادارى یه‌كێتیى كراوه و بواریش له هه‌موو ئه‌و جولانه ئاگاداربوو له‌كاتى خۆشی‌دا بڵاویكرده‌وه. له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا، له رێگه‌ى بواره ته‌واوى به‌رنامه و جوله‌كانى نێچیرڤان بارزانى بڵاوكرایه‌وه، كه چۆن نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمى به‌رنامه‌ى داناوه ئه‌و پرسه یه‌كلابكاته‌وه. ئامانجى سه‌ره‌كى نێچیرڤان بارزانیش ئه‌وه بوو كه خۆى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئیحراجى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و هه‌میش یه‌كێتیى له‌و ئیحراجییه‌ته رزگار بكات. ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن ئاگادارى هه‌وڵ و جوله‌یه‌كى سیاسى بێت له‌باره‌ى پرسێك ئه‌ى چۆن سه‌رۆك و مه‌كته‌بى سیاسى حزبێك ئاگادار نه‌بوون؟ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو جوله و هه‌وڵانه‌ى نێچیرڤان بارزانى، لێره‌دا دوو سیناریۆ دێته پێش یه‌كه‌میان؛ ئه‌وه‌یه كه بافڵ تاڵه‌بانى، به‌ته‌واوى ئاگادارى به‌رنامه و جوله‌كانى نێچیرڤان بارزانى بوو بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، به‌ڵام به رێككه‌وتن چاوپۆشى كردووه و مه‌جالى به نێچیرڤان بارزانيداوه بۆئه‌وه‌ى هه‌مووى وه‌ك خۆى بڕوێنێ. یاخود بافڵ تاڵه‌بانى له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانى نێچیرڤان بارزانى هیچى پێنه‌كراوه له‌به‌رامبه‌ر هاوكێشه‌ى عێراقى و ئیقلیمى لاوازه و ئه‌و وێنایه‌ى بۆى دروستكراوه له‌به‌غدا و ئێران له شوێنى خۆیدا نییه و پیاوێكى لاوازه. كه‌واته یان ده‌بێت ددان به شه‌راكه‌تى ئه‌و دوو كه‌سه دابنێین، یاخود به لاوازى بافڵ تاڵه‌بانى. یه‌كێتیى پێش كۆتایهاتنى هه‌وڵه‌كانى نیچیرڤان بارزانى، ره‌ئى قانوونى دادگاى فیدراڵى وه‌رگرتووه، كه ئایه له حاڵه‌تى تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم كه هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌نجامێكى ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى هه‌بێت هیچ سكاڵایه‌ك تۆمار ناكەن، به‌ڵام پێیان وتوون هیچ ئه‌نجامى نابێت. بۆیە سکاڵا تۆمار دەکەن، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ى یه‌كێتیى ئاگاداره و له‌و مه‌سه‌له‌دا ده‌ستى نه‌رم كردووه. ئه‌و به‌یاننامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى له‌باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌ریكردووه كه ده‌ڵێن: رێگه‌ى دانیشتن و گفتووگۆ و دیبلۆماسى ده‌گرینه به‌ر لاوازه، چونكه كاتێك نێچیرڤان بارزانى ئه‌و گفتووگۆیانه‌ى له به‌غدا ده‌ستپێكرد ئێوه له كوێ بوون؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێتیى جدییه و ده‌یه‌وێ له‌و پرسه‌دا بێتاوانى خۆى بسه‌لمێنێت جگه له‌و كارتانه‌ى له به‌یاننامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى هاتووه بۆچى كارتى كشانه‌وه له حكومه‌ت، یاخود دروستكردنى به‌ره‌یه‌كى سه‌رتاسه‌رى له‌گه‌ڵ لایه‌نه دژه‌كان له دژى پارتى و نێچیرڤان بارزانى پێكناهێنێت؟ به پێى واقعى جوگرافى و سیاسى و عه‌سكه‌رى و یاسایى ...هتد. به‌شدارینه‌كردنى پارتى له هه‌ڵبژاردن به نسبه‌ت یه‌كێتیى ئه‌سته‌مه، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن پارتى به‌بێ یه‌كێتیى ئه‌سته‌مه هه‌روه‌ك چۆن پارتى له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو نه‌یتوانى به‌بێ یه‌كێتیى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات. بۆیه یه‌كێتیى حه‌قى خۆیه‌تى بچیته نێو ئه‌و یارییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نه‌نگى و ناخۆشه ئه‌و بۆڵه بۆڵ و دوو ڕووییه‌ى یه‌كێتییه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كه ده‌یه‌وێ نوخبه‌ى سیاسى و رۆشنبیر و مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى و خه‌ڵكى پێ چه‌واشه بكات ! كێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ كڵاو له‌سه‌ر نانه نه‌ك رێككه‌وتنى سیاسى؟! دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌وڵى یه‌كه‌مى پارتى و نێچیرڤان بارزانى بوو، به‌ڵام له چه‌ند مانگى داهاتوودا هه‌نگاوى دیكه به ئاڕاسته‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى كورسى كۆتای پێكهاته‌كانه. ئه‌ى ئه‌وكات یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى دیكه له‌وباره‌یه‌وه چ ده‌ڵێن؟