دەستەی داواكانی موڵكداریی عێراق لە هەرێمی كوردستان، نزيكةى ٦٠٠ مليۆن دینار بەسەر ئەو كەسانە دابەش دەكات، كە زیانلێكهوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون. تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی، رایگەیاندووە، جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەش دەكرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە پێشتر داواکاريان پێشكەشی دەستەكەیان كردووة. ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون لە لیژنەی دادوەری دەستەكەیان بينراوة و پلەی كۆتایی وەرگرتووە بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە. تارا ئەنوەر دەڵێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكەوتوان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت تةنها بۆ ئەو كەسانه ى داوايان پێشكةشكردووه، بەڵام لەئێستادا بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق هيچ داوايةكى تازه وەرناگیرێت. هەروەها وتیشی "لە پرۆسەی ئەمجارە ١٨٧ كەس سوودمەند دەبن و بڕی پارەكەش نزيكى ٦٠٠ مليۆن دینارە هەندێكیان لەرێگای چەكی پارەوە دابەشی دەكەین و هەندێكیشیان له ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیانەوە لە بانکی (TBI)".